هاوپه‌یمانان داوای رێككه‌وتنی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كه‌ن
بۆ سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی داعش داوای هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت
K24 - ھەولێر
هاوپه‌یمانان هێزی پێشمه‌رگه به به‌شێكی گرنگ و كاریگه‌ری ئه‌و هێزانه ده‌زانن، كه داعشیان له عێراق تێك‌شكاند، بۆ سه‌قامگیری و رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرووپ و رێكخراوه تیرۆریست و توندڕه‌وه‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كان، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕوانن هه‌رچی زووه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن.
لە کاتێکدا ھەولێر و بەغدا بەرەو ھەماھەنگی و رێککەوتن دەچن لە ناوچە جێناکۆکەکاندا، وەک گوتەبێژەکەی دەڵێ، ھاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش چاویان لەوەیە ھەرچی زووە ھەنگاوی کردەیی بنێن.
کۆلۆنێڵ شۆن راین، گوتەبێژی ھاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە كوردستان24ی راگەیاند: "ھەمیشە گوتوومانە ھێزەکانی پێشمەرگە بەشێکی گرنگی ئەو ھێزە پێکھێنەرانە بوون، کە سەرکەوتنیان لە بەرامبەر داعش بەدەست ھێنا. پێویستە ھەماھەنگی ھەبێ لەنێوان ئەوان و ھێزەکانی حکوومەتی عێرق، بۆ ئەوەی عێراق بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە. پێموایە مەترسییەکانی داعش ھێشتا به‌رده‌وامن، چونکە ھێشتا چەندین شانەی نووستووی داعش ماون، کە گەورەترین تەحەدان لە قۆناخی دوای داعش، پێویستە زوو ئەو شانانە لەناو ببەین، بۆ ئەوەی دواتر ناچار نەبین شەڕیان لە دژ بکەین. دەمەوێ ئەوەش بڵێم، پێشمەرگە بەشێکی گرنگی ھێزە عێراقییەکانە و ھاوکارییەکانمان بۆیان بەردەوام دەبن".
ھاوكات جەنەڕاڵ دانی فۆرتن، فەرماندەی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق گوتی: "وەک ھێزەکانی ناتۆ ھەمیشە ھەوڵمان داوە یاریدەدەری ھێزە عێراقییەکان بین، بۆیە ھەر جۆرە ھەماھەنگییەکی نێوان ئەو ھێزانە بەرز دەنرخێنین، چونکە نەبوونی ئەو ھەماھەنگییە دەبێتە ھۆی ئەوەی دووبارە داعش ئایدۆلۆژیای خۆی زیندوو بکاتەوە و ئەمەش مەترسییە بۆ ئەو ناوچانەی حکوومەتی عێراق تیایدا لاوازە".
ھ.م