بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو و لە كاتەكانی شەودا لە ھەندێك ناوچەی كوردستان، باران دەبێت.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە كاتی جیاجیادا لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت.
.jpg)