عێراق به بارهه‌ڵگر ژن و منداڵ و چه‌كدارانی داعش له سووریاوه ده‌هێنێته‌وه
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ماون عێراقین و له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده رێككه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه میدیاكان بڵاویانكردۆته‌وه، ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر له ناوچه‌ی باغۆزی پارێزگای دێره‌زووری سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراق ده‌رده‌چن، كه ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعشیان هه‌ڵگرتووه.
ئه‌حمه‌د مه‌حلاوی، قائیمقامی شارۆچكه‌ی قائیم، رایگه‌یاند، 10 بارهه‌ڵگریان ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سووریا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ژن و منداڵ و چه‌كدارانی داعش به به‌ندكراوی له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات وه‌ربگرن و راده‌ستی سوپای عێراقییان بكه‌ن.
مه‌حلاوی راشیگه‌یاند، زۆربه‌یان عێراقین و كاروانه‌كه له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه به رێوشوێنێكی توند گوازرایه‌وه و راده‌ستی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی جه‌زیره و بادیه كراوه.
مسته‌فا بالی، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل له ناوچه‌كه بهێننه ده‌ره‌وه.
هه‌سه‌ده به پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له دژی داعش به‌رده‌وامه و دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ده‌ربازكردنی هاووڵاتییانی سڤیل، هه‌نگاوێكی پێویسته به‌رله‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له دژی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان ده‌ست پێبكه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م