سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت
هه‌ڵمه‌تێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستی پێكردووه
K24- هه‌ولێر:
لەسەر پرسی بوونی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و ژمارەی سەربازه‌كانیان لە عێراق، هاوپەیمانێتیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، کار بۆ بانگهێشتکردنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران بۆ پەرلەمان دەکات، چاودێرانی سیاسیش پێیانوایە، دەستپێکردنی وەرزی دووەمی یاسادانانی پەرلەمان بۆ سەرۆک وەزیران دەبێتە گورزێک و تێیدا چەندین قەیران رووبەڕووی حکوومەتەکەی دەبنەوە.
مەنسور بعێجی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانیی بونیادنان ئاشكرای كرد، ھاوپەیمانێتییەكەیان و ژمارەیەك كوتلەی سیاسیی دیكە، كە دژی بوونی ھێزەكانی ئەمریكان لە عێراق، بە نیازن لە وەرزی دووەمی یاسادانی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بانگھێشتی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیران بكەن.
هه‌رچه‌نده له‌باره‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی داتای جیاواز ئاشكرا ده‌كه‌ن. له‌م باره‌یه‌وه شۆن رایان، گوتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، 2 هەزار و 200 سەربازی ئەمه‌ریکی لە عێراقن، ئەرکیان مەشقپێکردن و پشتیوانیکردنی هێزەکانی ئەو وڵاتەیە لە شەڕی دژ بە تیرۆر. به‌ڵام دواتر له لێدوانێكی دیكه‌دا جۆی هود، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئاشكرای كرد، به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی، ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به به‌رده‌وامی، ده‌گاته 5200 سه‌رباز و له هه‌فته‌یه‌كه‌وه بۆ هه‌فته‌یه‌كی دیكه ئه‌و ژماره‌یه كه‌م و زیاد ده‌كات.
گوتەکانی جۆی هود، سەبارەت بە بوونی هێزەکانیان لە عێراق و مانەوەیان لە سەر داوای حکوومەتی ئەو وڵاتە، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لەنێو شیعەکان دروست کرد، بۆ زانینی هەڵوێستی سەرۆک وەزیران لەبارەی ئەو هێزانەی ئەمریکا و هەماهەنگی نێوانیان لەگەڵ حکوومەت، هاوپەیمانێتیی فەتح ئاشکرای دەکات، بانگهێشتی سەرۆک وەزیران بۆ ئەوەیە هەڵوێستی حکوومەت لەبارەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا روون بێت، کە داوای مانەوەیان دەکات، یاخود دەرچوونیان.
پێشتر لایەنە شیعەکان بە گشتی و ئەوانەی لە ئێران نزیکن بە تایبەت، چەندین جار داوایان لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد، کار بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەدا بکات، بەڵام عه‌بادی بە بیانووی هەڕەشەی داعش، رەتیکردەوە داوا لە هێزەکانی ئەمریکا بکات لە عێراق بچنە دەرەوە.
H.B