پارتی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی درێژه به گفتوگۆ ده‌ده‌ین
كادرێكی یه‌كێتی: له كوێ گفتوگۆكان وه‌ستاون له‌وێوه ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی رایدەگەیەنێت، لەم نزیکانە گۆرانکاریی گرنگ روو دەدەن، لەگەڵ یەکێتی لێکتێگەشتنی تەواو هەبووە لەسەر زۆربەی کێشەکان، لەو شوێنانەش بۆچوونی جیاواز هەبووە، هەوڵی چارەسەری کێشەکان دەدەین. کادیرێكی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دەڵێت، لەو شوێنانەی گفتوگۆکان وەستاون‌و لەوێوەوە دەست بە گفتوگۆکان دەکەینەوە.
چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌ڵێت: بەم نزیکانە گۆڕانکاریی گرنگ روو دەدەن, لەگەڵ یەکێتی لێکتێگەشتنی تەواو لە سەر زۆربەی کێشەکان هەبووە، لەو شوێنانەش كه بۆچوونی جیاواز هەبووە، هەوڵی چارەسەری کێشەکان دەدەین.
هه‌رچه‌نده دوای دانیشتنی رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مان، كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، له دوا هه‌ڵوێستیدا یەکێتی لە رێگەی گوتەبێژەکەیەوە دووپاتی كرده‌وه، لە گفتوگۆکان دەگەرێنەوە خاڵی سەره‌تا و بۆ دابەشکردنی پۆستەکانیش قسەی دیکەمان دەبێت, به‌ڵام رابیعه محه‌مه‌د، کاديری باڵای یەکێتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، لە کوێ گفتوگۆکان پچراون، لەوێوە دەست پێدەکەینەوە.
رێکنەوکتنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هۆكاره‌كه‌ی بۆچوونی جیاوازی ئەو دوو حیزبه‌یه لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک, به‌شی دووه‌میشی په‌یوه‌ندی به یه‌كلایینه‌كردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆسته‌كانه‌وه هه‌یه له‌ناو یه‌كێتیدا.
H.B