هه‌زار چه‌كدارى داعش له سوورياوه په‌ڕيونه‌ته‌وه عێراق
داعش هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش له سووریاوه دزه‌یان كردووه‌ته ناو خاكى عێراق.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی، كه له زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی و عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایان كردووه، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا و به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سنووری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له سووریا، نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه له سووریاوه دزه‌یان كردووه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی هۆشداریانداوه له‌وه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و داعشانه كاریگه‌ری نه‌رێنى له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق ده‌بێت و ره‌نگه هێرشه‌كانی داعش له عێراق به‌ره‌و زیادبوون بچه‌نه‌وه.