منداڵێک دوای 16 کاتژمێر مانەوە لەبیرێک رزگار دەکرێت

بیرەکە 60 مەتر قووڵ بووە

K24 – هه‌ولێر:

لە هیند، منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ دەکەوێتە ناو بیرێکی ٦٠ مەتر قوڵەوە و دوای ئۆپەراسیۆنێکی 16 کاتژمێری ئازاد دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، رووداوەکە لە شارۆچکەی ئامبێگاون لە رۆژهەڵاتی شاری مۆمبای روویداوە.

منداڵە بە ناوی راڤی لەگەڵ هاوڕێکانی یاری کردووە، بەڵام کەوتووەتە ناو بیرەکە و دواتر هاوڕێکانی داوای یارمەتییان کردووە.

چەند مانگێک لەمەوبەر هەمان حاڵەت لەو ناوچەیە روویدا، بەڵام کەسەکە رزگار نەکراو و گیانی لەدەستدا.

H.J