سبەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە
سەرچاوەیەک ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
بڕیارە سبەی شەممە 23/02/2019، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆببێتەوە.
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە کوردستان24ی راگەیاند: "سبەی کاتژمێر 11 مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە".
گوتیشی: "تەوەری کۆبوونەوەکە دانانی بەرنامە و پلانی نوێیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتی و بارودۆخی سیاسیی هەرێم و دوایین گۆڕانکارییەکان".
لە دوای کۆبوونەوەی 18 مانگی پەرلەمانی کوردستان، کە فراکسیۆنی یەکێتی تێیدا ئامادە نەبوو، جۆرێک لە ساردیی کەوتۆتە نێوان پارتی و یەکێتی، ئهمهش پرسی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دواخستووه.
پێشتریش یەکێتی لە رێگای گوتەبێژەکەیەوە رایگەیاندبوو، گفتوگۆ و داواکاریی جیاوازیان لە دانیشتنیان لەگەڵ پارتیدا دەبێت.
H.J