"مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه" هۆشداری له داڕووخانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌دات
"ئاڵۆزبوونی ره‌وشه‌كه به هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی یاساوه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه له عێراق، هۆشداری له ئاڵۆزیی زیاتر و داڕووخانی دۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌دات.
سه‌ید ئه‌حمه‌د سافی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه، ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، له گوتاری نوێژی هه‌ینیدا، هۆشداری له ئاڵۆزی و داڕووخانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی دا، به گوته‌ی نوێنه‌ری سیستانی، ئاڵۆزبوونی ره‌وشه‌كه به هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی یاساوه‌یه.
سه‌ید ئه‌حمه‌د سافی، له گوتاری رۆژی هه‌ینی، له كه‌ربه‌لا، جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌بێت به‌رپه‌رچی ئاڵۆزییه‌كان بدرێته‌وه و كۆتایی به‌و دۆخه ناهه‌مواره بهێندرێت. روونیشی كرده‌وه، نابێت بۆ هیچ به‌رپرسێك و كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی، یاسا پێشێل بكرێت.