"ئاژاوەگێڕێك" له ‌سلێمانى دەستگیر كرا

پۆلیس زانیاری لەبارەی ئەو كەسە بڵاو دەكاتەوە

K24 - سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند، كە تەقەی لە یانەكانی شەوانه‌ كردووە و ئاژاوەی دروست كردووە.

لە راگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "شەوی 21ی شوباتی 2019، لە سنووری گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی، كەسێك كه‌ پشێوی و ئاژاوەی دروست كردووە و تەقە لە سێ‌ یانەی شەوانە كردووە. دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و پشكنین و هێڵكاریی بۆ شوێنەكە كرا و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكرد".

ئاماژە بەوەشكراوە: "پاش سه‌یركردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی كامێراكانی چاودێری و ناسینەوەی وێنەی تۆمەتباره‌كه‌، توانرا لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر تۆمەتباری رووداوەكە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر دەمانچەیەكدا، كە ته‌قه‌ى پێ كردبوو".

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە: "تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوى (أ ، ك ، أ) دانیشتوی شاری سلێمانی و لەدایكبووی 1987، بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و بەپێی دوو مادەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی، دۆسیه‌كه‌ی دواخراوە".

ھ.م