سه‌رۆك بارزانی: بێرنارد دۆرین دۆستی گەلی كوردستان بوو
سه‌ره‌خۆشیی له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆك مه‌سعود بارزانی هاوخه‌میی خۆی بۆ له ده‌ستدانی بێرنارد دۆرین، باڵیۆزی پێشووی فەڕەنسا له بریتانیا ده‌رده‌برێت و به دۆستی گه‌لی كوردستان و خۆی، ناوی ده‌بات و پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/2/2019، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی باڵیۆزی پێشووی فەڕەنسا، بێرنارد دۆرینی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "بەبۆنەی كۆچی دوایی بێرنارد دۆرینو باڵیۆزی پێشووی فەڕەنسا، سەرۆك مەسعود بارزانی، لە ڕێی برووسكەیەك بۆ خانەوادەی باڵیۆز بێرنارد دۆرین، سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆی ئاراستە كردن و لە برووسكەكەدا، باڵیۆز بێرنارد دۆرینی بە دۆستی گەلی كوردستان و دۆستێكی نزیكی خۆی وەسف كردووە".
بێرنارد دۆرین له ساڵی 1990 تا 1993 باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا بووه له بریتانیا.