ئه‌مه‌ریكییه‌كان عێراق جێنه‌هێڵن "نوجه‌با" بۆیان دێته مه‌یدان
كه‌عبی: ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌هۆی سوننه‌كانه‌وه هه‌وڵی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ده‌ده‌ن

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: "ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی پاڵپشتیكردنی هێزه سوننییه‌كانه‌وه گره‌و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له عێراقدا، ده‌كات".
ئه‌كره‌م ئه‌لكه‌عبی، ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌باو كه ئه‌مه‌ریكا خستوونییه‌تیه لیستی تیرۆره‌وه، له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا به هۆی پاڵپشتیكردن له هێزه‌كانی پێكهاته‌ی سوننه، كه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادان له عێراق، گره‌و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی خۆی ده‌كات. هێزه سوننییه‌كان درۆ له‌گه‌ڵ شه‌قامی سوننی ده‌كه‌ن، كه له‌گه‌ڵ برا شیعه‌كانیان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق بمێننه‌وه و ئاڵای به‌رگرییان له دژیان هه‌ڵگرتووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وارس موسه‌وی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/2/2018 گوتوویه‌تی: "حكوومه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كار بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌كه‌نو كه له رێگه‌یه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكرێنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان ره‌تیانكرده‌وه بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌وكاته له مه‌یدانه‌كه‌دا قسه‌مان له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق نه‌بێت و ھێزه‌كانی نه‌باته ده‌ره‌وه، ئه‌وكاته له مه‌یدانه‌كه‌دا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان) و ئه‌وه‌ش بژارده‌یه‌كی شه‌رعی و یاساییه و سه‌رجه‌م یاسا و ئایینه‌كان دانیان به‌و مافه‌دا ناوه".