له باره‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق دڵنیایی ده‌درێت
ئایا داعش رووداوه‌كانی 2014 له عێراق دووباره ده‌كاته‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/2/2019، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق رایگه‌یاندووه: "ره‌وشی ئه‌منی له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا كۆنترۆڵ كراوه و ناتوانرێت ئه‌و دۆخه ئه‌منییه‌ی له سووریا هه‌یه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عێراق بكات".
عه‌باس سرووت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه پێگه‌ی خۆی له ده‌ست داوه و ناشتوانن له عێراق ریزه‌كانی خۆیان رێك بخه‌نه‌وه. ئه‌و كێشه ئهمنیانهشی دروست ده‌بن، كرده‌ی تیرۆریستی تاكه كه‌سییه و ناكرێت دۆخه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه 3 ساڵ پێش ئێستا".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "په‌ڕینه‌وه و دزه‌كردنی به كۆمه‌ڵی چه‌كدارانی داعش، تا راده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه و رووداوه‌كانی ساڵی 2014 دووباره نابنه‌وه، چونكه ئه‌زموون و شاره‌زایی ته‌واو هه‌یه و هێزه چه‌كداره‌كان له میانی شه‌ڕی داعشدا پێیگه‌یشتوون".
له هه‌مان چوارچێوهداو فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراقی دڵنیایی ده‌دات و ده‌ڵێت: "هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵی چه‌كداره عیراقییه‌كانی ناو داعش له سووریاوه، رووی نه‌داوه".