ترەمپ و کیم باوەشیان بەیەکدا کرد

جارێکی دیکە دوو نەیارەکەی جاران کۆدەبنەوە

K24 – هه‌ولێر:

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 27/02/2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و کیم جۆنگ ئوونی سەرۆکی کۆریای باکوور لە هانۆیی پایتەختی ڤێتنام بۆ دووەم جار چاویان بەیەک بکەوێت.

هەرچەندە ئەجێندای ئەم کۆبوونەوەیە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هاوشێوەکانی هەردوو سەرکردە، پێشوەختە لەسەر ئاشتی رێککەوتوون.

لێکچووەکانی ئەو دوو سەرۆکەی جیهان، پارەیەکی زۆر باشیان دەست دەکەوێت، بەڵام لێکچووەکەی کیم جۆنگ ئوون، زۆر بە  ستایلی قژی کیم قەڵسە و لێی دەپاڕێتەوەو تا دەستێک بەسەر و پرچی خۆیدا بهێنێت.

ساڵی پار ئەم دوو سەرۆکە لە وڵاتی سه‌نگافوورە کۆبوونەوە و لەسەر داماڵینی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکوور و بەرقەرارکردنی ئاشتی، رێککەوتن.