له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له سووریا 24 كه‌س كوژران
ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی بۆمبێكی پاشماوه‌ی داعش بوو
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیاكانی سووریا، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی پاشماوه‌ی داعش له ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌ما له ناوه‌ڕاستی سووریا، 24 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی به میدیاكانی راگه‌یاندووه، ته‌رمی 18 كه‌س و ژماره‌یه‌ك بریندار كه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا بوونه‌ته قوربانی، گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی نیشتیمانی له شاری سه‌لمیه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، بۆمبه‌كه له‌كاتێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه، كه تراكتۆرێك ژماره‌یه‌ك كرێكاری له ناوچه‌ی دۆڵی عه‌زیب ده‌گواسته‌وه و له رێگادا به‌سه‌ر بۆمبه‌كه كه‌وتووه و پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌م دواییانه رووداوی له‌م شێوه‌ی له‌و ناوچه‌یه روویان له زیاد بوون كردووه، كه پێشتر له داعش پاككراوه‌ته‌وه، پێشتریش هه‌ر له‌م مانگه‌دا 7 هاووڵاتی سڤیل به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و ته‌مه‌نی پاشماوه‌كانی داعش له گوندی "ره‌سمول ئه‌حمه‌ر" كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
H.B