گۆڕان له‌باره‌ی پرسی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ پارتی هاوڕایه
"نابێت كێشه‌ی كه‌ركووك له پۆسێك یان چه‌ند پۆستێكدا بچووك بكرێته‌وه.. كێشه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره"
K24- هه‌ولێر:
تا ئێستا پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر خاڵی ناكۆكی نێوانیان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركووك و پۆستی پارێزگاری شاره‌كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانیش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كانیان له پارتیه‌وه نزیكه و پێیان وایه، ده‌بێت ستراتیژی لایه‌نه سیاسیه كوردستانییه‌كان سه‌ره‌تا ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك بێت، پاشان دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگاری شاره‌كه.
سابر ئیسماعیل، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی پرسی كه‌ركووك و ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێك بۆ ئه‌و شاره ده‌ڵێت: "گۆڕان ئه‌و كێشه‌ی له كه‌ركووك هه‌یه ته‌نیا له پۆستی پارێزگاری ئه‌و شاره‌دا نابینێت، به‌ڵكو كێشه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تر ده‌بینێت له‌وانه‌ش: كێشه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر له‌و شاره رایانكردووه و ده‌ركراون، بۆیه نابێت كێشه‌ی كه‌ركووك له پۆسێك یان چه‌ند پۆستێكدا بچووك بكرێته‌وه".
حزبی شیوعی كوردستان ئه‌وه‌ی له‌كه‌كووك روویداوه به‌داگیركاری وه‌سف ده‌كات و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان ده‌ڵێت: رێكخراو و دامه‌زراوه و حزبه‌كان له كه‌ركووك ناتوانن به ئازادی كاربكه‌ن، بۆیه ده‌بێت سه‌ره‌تا بارودۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه هندرێن ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ستراتیژیه‌تی هه‌ره گرنگ ئه‌وه كه ده‌بێت سه‌ره‌تا دۆخی كه‌ركووك و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ به‌ر له 16ی ئوكتۆبه‌ر"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا هاتووه و له رووی سه‌ربازیشه‌وه داگیركراوه، بۆیه پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژیه‌ته رێك بكه‌ون".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی شوعیی له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه پرسیارێكیش ده‌وروژێنێت و ده‌ڵێت: "بۆچی پارێزگار لاده‌برێت؟ خۆ پارێزگار له سه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌و پرسه به رێككه‌وتنی سیاسی یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی بوونی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له كه‌ركووك گرێنتی به خه‌ڵكی ئه‌و شاره بدات".
بۆچوون و هه‌ڵوێستی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه، كه بارودۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه، پاشان پۆستی پارێزگاری شاره‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی سووره له‌و هه‌ڵوێسته‌ی، كه ده‌بێت سه‌ره‌تا كه‌سێكی یه‌كێتی بكرێته پارێزگاری شاره‌كه و دواتر هه‌وڵی ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركووك بدرێت، ئه‌مه‌شی كردووه‌ته پێشمه‌رجێك بۆ هه‌ر رێكه‌وتنێكی سیاسی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه له نزیكترین كاتدا هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه.
H.B