داعش ئه‌بو ده‌جانه‌ی كوشت
سه‌ربڕه‌كه‌ی داعش ده‌ستگیر كرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان له ناو سووریاوه ده‌ڵێن: "ئه‌حمه‌د عوبێد، سه‌ركرده‌ی دیاری رێكخراوی داعش كه به "أبو دجانة الزر" ناسراوه، له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور كوژراوه".
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن "ئه‌بو ده‌جانه له خێوه‌تگای باغۆز ته‌قه‌ی لێكراوه‌و كوژراوه".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌بو ده‌جانه كه یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانی رێكخراوه‌كه، به ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كوژرا بێت و ناكۆكی گه‌وره كه‌وتبێته ریزه‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌وه".
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌واڵگریی عێراق توانییان له سنووری سووریا و عێراق ئه‌و سه‌ربڕه‌كه‌ی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن كه له چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆییدا له عێراق و سووریا ده‌رده‌كه‌وێت و خه‌ڵك سه‌رده‌بڕێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حەشارگەیەكی بۆمبە چێندراوەكان و 3 تونێلی چەكدارانی داعش لە فەللوجە دۆزراونەته‌وە.
ھێزێكی سەربە ھەواڵگری سەربازی عێراق، توانیویانه حەشارگەیەكی بۆمبە چێندراوەكان لە فەلوجەی سەربە پارێزگای ئەنبار بدۆزنه‌وه، كە 265 بۆمبی تێدابووە، ھەروەھا 3 تونێلی چەكدارانی داعش‌یش دۆزرانەوە.
لە بێجی سەربە پارێزگای سەڵاحەدینیش، چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی و هێشتا زیانەكانیش بڵاونەكراونەتەوە.