منداڵه "داعشه‌كانی" عێراق ده‌بنه‌وه هه‌ڕه‌شه
هه‌زاران كه‌س له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عیراقه‌وه به‌ر هةڵمه‌تی ده‌ستگیركردن كه‌وتوون
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی فایننشاڵ تایمزی بریتانی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی منداڵانی داعش له عێراق كردووه‌و ده‌ڵێت: "هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به لایه‌نگرانی داعش ناوده‌برێن له خێوه‌تگاكاندا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان به ته‌نها بمێننه‌وه و به‌ره‌و توندوتیژیی هان بدرێن".
رۆژنامه بریتانییه‌كه چیرۆكی عه‌لی سه‌عیدی وه‌ك نموونه گێراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له خێوه‌تگایه‌كی ئاواره‌كان به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی لایه‌نگرانی داعشه‌وه باوكی ده‌ستگیر كراوه.
منداڵه ته‌مه‌ن 16 ساڵانه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانی و نه‌جلا محه‌مه‌دی دایكی له خێوه‌تگایه‌كی نه‌ینه‌وا ده‌گرین و ده‌ڵێن: "له‌و ساته‌وه‌ی ده‌ستگیر كراوه تا ئێستا نه‌مانتوانیوه بیبینین و هیچ هه‌واڵێكیشی نازانین".
عه‌لی دوای باوكی به‌خێوه‌كه‌ری خێزانه‌كه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2017 وه باوكی دیار نه‌ماوه، ده‌ڵێت: "ناتوانین كار بكه‌ین و نازانین چیبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوشك و براكانم به‌خێو بكه‌ین".
رۆژنامه بریتانییه‌كه نوسیوویه‌تی "ده‌ستگیركردنی هه‌زاران گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی داعشه‌وه وایكردووه هه‌زاران منداڵی وه‌ك عه‌لی جێبمێنێ و تووشی شۆكی ده‌روونی ببن. ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌گه‌ر په‌راوێز بخرێن بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی فیكری توندڕه‌وییه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه میدیاكان زۆر بایه‌خیان به چاره‌نووسی چه‌كداره ئه‌وروپییه‌كانی پێشووی داعش و منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌مان مه‌ترسی بۆ خێزانی داعشه‌كان و گومانلێكراوه‌كان له عێراق و سووریا هه‌یه.
حكوومه‌تی عێراق له رێگه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی داعش ده‌ستگیر بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییانه هه‌ڵمه‌ته‌كان ئه‌نجام ده‌دات رووبه‌ڕووی ره‌خنه و سه‌ركۆنه ده‌بێته‌وه.
لین مه‌علوف، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "ئه‌و سزادانه به كۆمه‌ڵه ده‌بێته هۆی دانانی بناغه‌ی توندوتیژی بۆ داهاتوو".
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن: "دانیشتوانی خێوه‌تگای نه‌ینه‌وا پێیانوایه ئه‌و ده‌ستگیركردنه هه‌ڕه‌مه‌كییه و چه‌ندین كه‌س به به‌ڵگه‌ی لاوازه‌وه یان به‌هۆی پڕوپاگه‌نده‌ی خه‌ڵكه‌وه ده‌ستگیركراون. دراوسێیه‌كی عه‌لی-یش ده‌ڵێت: "هه‌موو نێرینه‌كانی خێزانه‌كه‌مان كه ژماره‌یان 7 كه‌سه ده‌ستگیركراون و كاتێك كچێكیشی رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی بووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی لێبكات رووبه‌ڕووی ئازار و ده‌رده‌سه‌ری بووه‌ته‌وه".
20 كه‌س قسه‌یان له‌و راپۆرته‌دا كردووه و هه‌ر یه‌كێك له‌وان چیرۆكێكی جیاوازی له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی پیاوه‌كانیان گیراون و براون بۆ شوێنی نادیار، ته‌نانه‌ت كه‌م كه‌سیان شوێنی ده‌ستگیركردنی كه‌سوكاریان ده‌زانن كه ماوه‌ی 18 مانگه ده‌ستگیركراون.
یه‌كێك له ژنه‌كانیش مه‌ترسی خۆی ده‌ربڕیوه‌و گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر به هه‌مان پاساو ئێمه‌ش ده‌ستگیر بكه‌ن منداڵه‌كانمان به ته‌نها ده‌مێننه‌وه".