بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی ساماڵ دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی و دھۆك دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ساماڵ و پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و لە كاتەكانی ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو نمە باران لە ھەندێك ناوچە دەست پێدەكات.
