کۆمپانیاکانی گەشتیاری لە ھەر ێمی كوردستان ئاگادار دەکرێنەوە

"گەشتەكان رێكدەخرێن"

K24 - ھەولێر

دەستەی گشتی گەشتوگوزار، كۆمپانیاكانی گەشتیاری لە ھەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە، ھەر كۆمپانیایەك مۆڵەتی فەرمی نەبێت بە توندی سزا دەدرێت.

لە راگەیەندراوێكدا كۆمپانیاكانی گەشتیاری ئاگدار دەكاتەوە: "بە مەبەستی رێکخستنی گەشتەکانی داهاتوتان بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، سەرجەم کۆمپانیاکان کە گەشتەکان رێکدەخەن پێویستە مۆڵەتی فەرمیان هەبێت، هەر کۆمپانیایەک مۆڵەتی فەرمی نەبێت و تەنیا ناوێکی وەهمی بێت زۆر بە توندی بەپێی یاسا سزا دەدرێ".

دەستەی گەشتوگوزار راشیگەیاندووە: "ئەوەی شوێنی لە هەرێمە دوای ئاگادارکردنەوە دادەخرێ، ئەوەی گەشتیار بێ مۆڵەت دەهێنێ سزا دەدرێ، چونکە کۆمپانیا وەهمیەکان کێشەی زۆریان بۆ جوڵەی گەشتیاری دروست کردوە".

ھ.م