پەرلەمانی كوردستان لیژنەی یاسایی پێكدەھێنێ
فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری ناكات
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ده‌كات.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: "به گوێره‌ی حوكمی بڕگه‌ی یه‌ك له مادده‌ی 16 و 47 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ئەمڕۆ دانیشتنی ژماره‌یه‌كی نائاسایی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاندووه: "به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه بریتی ده‌بێت له پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمى ماده‌كانی (28 و 29)، له په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان".
فراكسیۆنی یەكێتی ئەمڕۆش بەشداری لە كۆبوونەوەی پەرلەمان ناكات، لەوبارەوە له‌تیف شێخ عومه‌ر گوته‌بێژی یه‌كێتی به میدیاكانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی رابردوویان سوورن و به گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پێشكه‌شيان كردووه، تا چاكسازی سیاسی نه‌كرێت به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌ن.
گوته‌بێژی یه‌كێتی جه‌ختیشی كرده‌وه، كه بڕیاره له‌گه‌ڵ پارتی كۆببنه‌وه، به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیارینه‌كراوه.
رۆژی 18/2/2019 پەرلەمانی كوردستان دەستەی سەرۆكایەتی ھەڵبژارد.
ھ.م