كیم به شه‌مه‌نده‌فه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته ڤێتنام چاوه‌ڕوانی تره‌مپه
جیهان چاوه‌ڕوانی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی تره‌مپ و كیمه
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، به شه‌مه‌نده‌فه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی گه‌یشت هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام و چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه، بۆ دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوانییان.
بڕیاریشه ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكوور، له باره‌ی به‌رنامه ناووكییهكی پیۆنگ یانگ رێكبكه‌ون، واشتنیش خوازیاره كۆریای باكوور ده‌ستبه‌ردار په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستی و چه‌كی ناووكی بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی "یۆنهاب" بڵاویكردووه‌ته‌وه، كیم به شه‌مه‌نده‌فه‌ره گوللـه‌نه‌بڕه تایبه‌ته‌كه‌ی، گه‌یشتووه‌ته وێستگه‌ی دۆنگ دانگی ویلایه‌تی لۆنگ سونی ڤیتنام و له‌وێشه‌وه به ئۆتۆمبێل به‌ره‌و هانۆی پایته‌خت به‌ڕێكه‌وتووه، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ، دۆناڵد تره‌مپ، بگاته ڤێتنام.
سارا سانده‌رز، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، كۆده‌بنه‌وه دواتریش ئاماده‌ی ئێواره‌خوانێك ده‌بن، هه‌ر یه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه راوێژكارێك و وه‌رگێڕێكی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
سانده‌رز، له‌سه‌ر فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كه ئایه‌ر فۆرس وه‌ن ناسراوه، روونیشی كرده‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه، تره‌مپ و كیم درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن.
تره‌مپ و كیم دوای نزیكه‌ی هه‌شت مانگ له ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوانییان، بڕیاره رۆژانی 27 و 28ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه ئه‌نجام بده‌ن.
.jpeg)
.jpg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م