ژمارەی ئەندامانی لایەنەکان لە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێ شەممە 26/02/2019 فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان (جیا لە فراکسیۆنی یەکێتی) لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبوونەوە و ژمارەی ئەندامانی لیژنەی یاساییان دیاری کرد.

ئایدن مەعروف، پەرلەمانتار، بە کوردستان24ی راگەیاند: "لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە 11 ئەندام پێکدێت و هاتنەوە ناوەوەی هەر پڕۆژەیەک بۆ پەرلەمانی کوردستان پێویستی بە رەزامەندی 6 ئەندام لە کۆی 11 ئەندام دەبێت".

گوتیشی: "چوار ئەندامی لیژنەکە لە فراکسیۆنی پارتی و دوو ئەندام لە فراکسیۆنی یەکێتی دەبن، هەرچی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوەی نوێ، کۆمەڵی ئیسلامی و کەمینەکانیش خاوەنی یەک ئەندام دەبن".

هەر ئەمڕۆ، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر لیژنەکە دەدات.