شوێنگره‌وه‌ی زه‌ریف ده‌ركه‌وت
تا دانانی وه‌زیره نوێیه‌كه عه‌باس عێراقچی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی داوه كه سووره له‌سه‌ر ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی و ئه‌وانه‌شی له نزیكه‌وه ئاگادارن ده‌ڵێن، عه‌باس عێراقچی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ڕێوه ده‌بیات تا ئه‌و كاته‌ی شوێنگه‌ره‌وه‌ی زه‌ریف داده‌مه‌زرێنرێت و پێشبینی ئه‌وه‌شیان كردووه كه ئه‌میر عه‌بدووڵاهیان دیارترین كاندیدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای ئێرانی، له سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه زانیوویه‌تی، تا ئه‌و كاته‌ی شوێنگره‌وه‌ی زه‌ریف دیاری ده‌كرێت، عه‌باس عێراقچی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه یاریده‌ده‌ری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئێستای په‌رله‌مان، ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان دیارترین به‌ربژێری ئه‌و پۆسته بێت.
زەریف شەوی رابردوو، لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرامی بڵاوی كردەوە، دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیاند.
ئەو پەیامەی زەریف كە بەبۆنەی رۆژی دایك لە ئێران بڵاوی كردەوە تێیدا جگە لە پیرۆزبایی ئەو رۆژە لە خەڵكی ئێران، داوای لێبوردن دەكات و نووسیویەتی "ناتوانم درێژە بە ئەرك و كارەكانم بدەم و لە تەواوی كەموكوڕییەكانم لە ماوەی كاركردنمدا داوای لێبوردن دەكەم".
تائێستا لەو بارەوە ھیچ راگەیەندراوێكی فەرمی لە حكوومەتی ئێران بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام ھاوكات عەباس موسەوی، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتڕاستیکردەوە کە محەممەد جەواد زەریف دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
محەمەد جەواد زەریف ساڵی 2013 وەك وەزیری دەرەوەی ئێران لە كابینەكەی حەسەن روحانی دەستبەكاربوو و سەرۆكی شاندی ئێران بۆ دانووستانە ئەتۆمییەكانی ئێران بوو.