فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان نیگه‌رانه
هیچ نوێنه‌رێكیان له‌و لێژنه‌یه‌دا نییه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌بوو به‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆن یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانه‌وه رایگه‌یاند؛ بەهۆی هەڵوێستەکانی یەکگرتوو لە خولەکانی پێشوو، ئەمڕۆ بەبێ بەش کردنیان لە دانانى ئەندامێکى فراكسیۆنه‌كه‌یان له لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان سزا دران.
ئه‌مڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو و، لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، ئه‌ندامانی ئه‌و لێژنه‌یه كه له 11 كه‌س پێكهاتووه، به‌گوێره‌ی سه‌نگی لایه‌نه‌كان و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مان دیاریكران، به شێوه‌یه‌ك كه چوار ئەندامی لیژنەکە لە فراکسیۆنی پارتی و دوو ئەندام لە فراکسیۆنی یەکێتی دەبن، هەرچی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوەی نوێ، کۆمەڵی ئیسلامی و پێكهاته‌كانیشن، هه‌ر یه‌كه‌یان خاوەنی یەک ئەندام دەبن.
H.B