ئێران 36 هه‌زار زيندانكراوى ئازاد كرد
له‌سه‌ر بڕيارى لێبوردنى گشتيى رێبه‌رى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى زيندانه‌كانى ئێران، ئه‌سغه‌ر جيهانگير رايگه‌ياند، 36 هه‌زار زيندانيكراويان له‌سه‌ر بڕيارى لێبوردنى گشتيى رێبه‌رى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران ئازاد كردووه.
جيهانگير گوتى: 60 هه‌زار كه‌س بڕيارى لێبوردنى گشتيى دهيگرتنهوه و تا ئه‌مڕۆ 36 هه‌زاريان ئازاد كراوون و 24 هه‌زار زيندانى ديكه سزاكه‌يان سووك كراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: سزاى 804 كه‌سى بيانيش سوك كراوه و 539 بيانيش ئازادكراوون، كه 13يان ئافره‌ت بوون و سزاى 265 ئافره‌تى ديكه كه‌مكراوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رۆكى نووسينگهى پشكنێنهرى تايبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئێران رايگه‌ياند، لێبوردنه گشتييه‌كه‌ى خامهنهئى1796 ژنى زيندانكراوى له سه‌رجه‌م زيندانه‌كانى ئێران گرتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئاژانسى هه‌واڵى فارس
ئ.ر