یهكێتی ئهوروپا به بوونی ئافرهت له دهستهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی ههرێم خۆشحاڵه
"بوونی ئافرهت له دهستهی سهرۆكایهتی پهرلهمان نیشانهی دیموكراسییه"
K24- ههولێر:
یەكێتی ئەوروپا بە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و بوونی ئافرەت لە نێو دەستەی سەرۆكایەتی خۆشحاڵە و بە نیشانەی دیموكراسی ھەرێمی كوردستانی دەزانێت.
ئەمرۆ کلاریس پاستوری، بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان، سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لەگەڵ ڤالا فەرید ابراھیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ھێمن ھەورامی و مونا قەھوەچی، جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆكی پەرلەمان كۆبووەوە.
پاستوری پیرۆزبایی و خۆشحاڵیی خۆی بەکاراکردنی پەرلەمان و بە بوونی ئافرەت لەو پۆستە سیادییانە لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕیگەیاند: "خۆشحالین کە دەبینين پەرلەمانی کوردستان کارایە, دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەڵبژێردراوه و دەستکراوە بەدانانی لیژنەکانی پەرلەمان".
جهختیشی كردهوه، "بوونی ئافرەت لە سەرۆکایەتی پەرلەمان گرینگە و نیشانەی یەکسانی و دیموکراسی ئەم ھەرێمەیە".
بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان دووپاتیشی کردەوە، "پشتیوان و ھاوکار دەبين لە ئەزموونی دیموکراسی ھەرێمی کوردستان و پشتیوانی لە ھەموو رێكکارێکی دیموکراسیانە دەکەين بۆ ئیدارەدانی ھەرێم, خزمەتی زیاتری خەڵک و ئەنجامدانی چاکسازی گشتگیر, بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەرھێل دەبین".
H.B