رۆژ نوورى شاوهيس پهيامێك ئاراستهى يهكێتى دهكات
پارتی لە ماوەی رابردوودا چەندین جار سەردانی سلێمانی کردووە
K24 – ههولێر:
رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی سوورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتێک بە بەشداری ئەو لایەنانەی، کە دەیانەوێت پشتیوانیی لە پێشخستنی کوردستان و دەسکەوتەکانی بکەن.
گوتیشی: پارتی لە ماوەی رابردوودا، چەندین جار سەردانی سلێمانی کردووە و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبۆتەوە، ئێستاش کاتی ئەوەیە ئهوانيش بێن و سەردانی پارتی بکەن.