كهركووك.. منداڵێكی ساوا فڕێدەدرێت
لەلایەن خەڵكەوە ھەڵگیراوەتەوە
K24 - كەركووك
شەوی رابردوو منداڵێكی ساوا لە گەڕەكی رەحیم ئاوای شاری كەركووك فڕێدراوە، ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە.
سۆران كامەران، پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "شەوی رابردوو منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە گەڕەکی رەحیم ئاوای كەركووك فڕێدراوە، ئەمڕۆ لەلایەن خەڵكەوە ھەڵگیراوەتەوە و براوەتە نەخۆشخانە".
گوتیشی: "ئەو منداڵە ئێستا لە نەخۆشخانەی ئازادیی شاری کەرکووك لەژێر چاودێریی پزیشکدایە. بە وتەی پزیشکەکانی ئەو نەخۆشخانەیە، باری تەندروستیی جێگیرە".

ھ.م