عه‌بدولستار مه‌جيد: به گوێره‌ى به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن ليژنه په‌رله‌مانييه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى سهرۆكايهتیى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى سهرۆكايهتیى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنى پرسى هه‌ڵبژاردنى ليژنه هه‌ميشه‌ييه‌كانى په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رۆكى فراكسيۆنى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جيد، رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌يشتينه رێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌يڕه‌وكردنى سيستمى سانتليگۆى ناسراو به 1.4، به گوێره‌ى ئه‌و سيسته‌مه، ليژنه‌كان ده‌ستنيشان ده‌كرێن.
گوتيشى: بڕيار وايه سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، فراكسيۆنه‌كان ناوى كانديده‌كانيان راده‌ستى ده‌سته‌ى سهرۆكايهتیى په‌رله‌مان بكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، هه‌وڵ ده‌درێت هه‌موو پێكهاته و فراكسيۆنه‌كان له ليژنه‌كان به‌شدارى بكه‌ن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سهرۆكايهتیى ليژنهكانيش پێويسته به هه‌مان سيسته‌م بێت، ئه‌وانه‌ى سهرۆكايهتىی ليژنهكانيشيان به‌رناكه‌وێت، هه‌وڵ بدرێت به شێوه‌ى ته‌وافق پشكيان پێ بدرێت.
عه‌بدولستار مه‌جيد گوتيشى: ياساى سهرۆكايهتیى هه‌رێم هه‌موار ده‌كرێته‌وه، سه‌ره‌تا ليژنه‌ى ياسايى كارى له‌سه‌ر ده‌كات، ئێمه ئه‌نداممان هه‌يه له ليژنه‌كه و له رێى ئه‌و ليژنهيهوه هه‌ڵوێستى خۆمان ده‌خه‌ينه‌ڕوو.