رۆژ نوورى شاوهيس خاڵى ناكۆكیى نێوان پارتى و يه‌كێتى ده‌خاته‌ڕوو
يه‌كێتى خۆيان داواى كۆبوونه‌وه‌يان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، يه‌كێتى خۆيان داواى كۆبوونه‌وه‌يان كردووه، به هۆى ئه‌وه‌ى براده‌رانى ئێمه به‌شێكيان لێره نه‌بوون، كۆبوونه‌وه‌كه واده‌ى ديار نه‌كراوه. ئێمه هيوادارين هه‌ردوولا بگه‌ينه ئه‌نجامێكى باش.
سه‌باره‌ت به ناكۆكييه‌كانى نێوان پارتى و يه‌كێتى له باره‌ى دۆخى كه‌ركووكه‌وه، گوتيشى: ئه‌وان پێيان وايه ئه‌گه‌ر پارێزگار دابنرێت، ره‌وشى كه‌ركووك ئاسايى ده‌بێته‌وه، ئێمه پێمان وايه، ئه‌گه‌ر كورد حكوومه‌تى هه‌بێت و يه‌ك بێت و به يه‌كه‌وه فشار له‌سه‌ر به‌غدا دروست بكات، ئه‌وا پارێزگارێك داده‌نرێت، كه ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت و ره‌وشى شاره‌كه ئاسايى ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه چووينه سلێمانى، سه‌ردانى ئه‌وانمان كرد، ئێستاش ئێمه چاوه‌ڕێين ئه‌وان بێن و باره‌گاى ئێمه باره‌گاى ئهوانيشه و به‌يه‌كه‌وه تاوتوێى پرسه‌كان بكه‌ين و بگه‌ينه رێككه‌وتن.