سیهاد بارزانی باسی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه مه‌ترسیداره‌كانی داعش ده‌كات
مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی داعش له كۆڕێ كرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سیهاد بارزانی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی 1، له میانی كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به به‌شێك له كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له شاره‌دێی كۆڕێ، گوتی: "ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌ی داعش، كه كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌ستی هێزی پشتیوانی یه‌ك و پێشمه‌رگه، خوێنێكی زۆر دراوه تا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. ئێمه تا له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆرێك له‌و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییانه راده‌هاتین، داعش چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی دروست ده‌كرد، هێزی پشتیوانی یه‌كیش رۆڵی هه‌بووه له‌و شه‌ڕانه‌دا و خوێنی زۆریان داوه، بۆیه به ده‌رفه‌تمان زانی ئه‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازییانه له‌م رۆژه‌دا نمایش بكه‌ین، ئه‌و كه‌لوپه‌له سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌شی لێره نیشان دراون‌و به‌شێكی كه‌مه و له هه‌ر نموونه‌یه‌ك، یه‌ك دانه‌مان داناوه و پێویسته هه‌مووان بزانن، كه هێزی پشتیوانی یه‌ك چ رۆڵێكی به‌رچاو و گرنگی له‌و شه‌ڕانه‌دا هه‌بووه".
سیهاد بارزانی له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، گوتی: "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان تا راده‌یه‌ك له رووی مه‌شق و راهێنانه‌وه هاوكاریی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هاوكارییه‌كانی دیكه‌یان راگرتووه، خۆشیان ده‌ڵێن ئێمه بۆ شه‌ڕی داعش لێره‌ین. ئێستاش داعش لاواز بووه و وه‌زعی ئێمه‌ش په‌یوه‌سته به عێراق و ئه‌و وڵاتانه‌ی ناو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، كه له رووی ده‌وڵه‌تییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ن، ئه‌گینا خۆیان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن هاوكاریی زیاتری پێشمه‌رگه بكه‌ن".
ده‌رباره‌ی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ی كه تایبه‌ته به به‌شێك له كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی رێكخراوی داعش، كه له شه‌ڕه‌كاندا به‌كاریان هێناوه و كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش، گوتی: "ده‌مانه‌وێت ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه فراوانتر بكه‌ین و كه‌لوپه‌لی زۆرتریشمان كه‌وتۆته به‌رده‌ست، دۆكیۆمێنت و ئۆتۆمبێل و بۆمب و كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ی داعشمان به‌رده‌سته، هێزی پشتیوانی یه‌ك هه‌میشه له پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕدا بوون و قوربانیی زۆری داوه بۆ به‌رگریكردن له خاكی كوردستان، به‌ڵام هێشتا ئیمكانیه‌تمان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه چونكه باڵه‌خانه و پێدوایستیی دیكه‌ی زۆری ده‌وێت، ده‌مانه‌وێت له رێگای ئه‌م پێشانگایانه‌وه میلله‌تی كورد بزانێت، كه قه‌رزاری پێشمه‌رگه‌یه. ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی وه‌ك داعش، خوێنی خۆیان كردۆته قوربانیی گه‌لی كوردستان".