عادل عەبدولمەھدی: عێراق 250 دیلی داعشی وه‌رگرتۆته‌وه
"دیله بیانییه‌كان وه‌رناگرین"
K24 - ھەولێر
عادل عەبدولمەھدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، 250 دیلی داعشی عێراقییان وه‌رگرتۆته‌وه.
له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی داعشه دیله بیانییه‌كان وه‌ربگرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وان 250 داعشی عێراقییان وهرگرتۆتەوە، كە لە سووریا كەوتوونەتە دەست شەڕڤانانی ھەسەدە.
له‌باره‌ی خێزانه‌كانی چه‌كدارانی داعش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی: "به دوو شێوه‌ی جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌كرێت، هه‌ندێكیان ناچار كراون له‌گه‌ڵ داعش بڕۆن، ئه‌وانی دیكه‌ش به گوێره‌ی دۆخه‌كه‌یان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
له‌باره‌ی دیله بیانییه‌كانیش، عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژەی بەوەدا، ئه‌وان پێشوازیی له دیلە داعشه بیانییه‌كان ناكه‌ن، كه وڵاتەكانیان ره‌تیان كردوونه‌ته‌وه.
پێشتر فەرماندەكانی ھەسەدە رایانگەیاندبوو، كە سەدان كەسیان لە باغۆز رزگار كردووە، لەناو خەڵكی سڤیل چەكداری داعش‌یش ھەن.
ئەوە لەكاتێكدایە كه ھەسەدە رایگەیاندووە، لە دوا قۆناخی شەڕدان بۆ لەناوبردنی داعش لە سووریا و دوای رزگاركردنی خەڵكی سڤیل، ھێرش بۆسەر باغۆز دەست پێدەكەنەوە، كە دوا مۆڵگەی داعشە لە سووریا.
ھ.م