عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق: ئه‌مه‌ريكا پشتيوانیى به‌غدادی ده‌كات
خه‌ليفه‌ى داعش له بيابانى رۆژئاواى عێراقه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له بزووتنه‌وه‌ى "الصادقون"ى سه‌ر به ميليشياكانى "عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق"، حه‌سه‌ن سالم رايگه‌ياند، "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى" خه‌ليفه‌ى داعش له بيابانى رۆژئاواى عێراقه و له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه پارێزگارى لێ ده‌كرێت.
حه‌سه‌ن سالم، له به‌ياننامه‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتيشى: "بنكه‌ى سه‌ربازىی عه‌ين ئه‌سه‌دى ئه‌مه‌ريكى، هه‌موو پشتيوانييه‌كى بۆ جووڵه‌كانى به‌غدادی له نێوان عێراق و سووريا دابين كردووه، ئه‌و له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا به پاسه‌وانیى ئه‌مه‌ريكييه‌كان هاتووچۆ ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌غدادى بيابانى رۆژئاواى كردۆته په‌ناگه‌يه‌كى ئارام بۆ خۆى، له كاتێكدا سه‌ربازگه‌ى ئه‌مه‌ريكييه‌كان له ناوچه‌كه‌دا هه‌يه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، "ئه‌مه‌ريكا له ترسى پرۆژه ياساى ده‌ركردنى هێزه بيانييه‌كان له عێراق، پشتيوانیى له مانه‌وه‌ى به‌غدادى ده‌كات".
تا ئێستا لايه‌نى ئه‌مه‌ريكى هيچ لێدوان و روونكردنه‌وه‌يه‌كى سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ى دراونه‌ته پاڵ هێزه‌كانيان له سنوورى ئه‌نبار، بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر