ئه‌ردۆغان: ده‌بێت توركيا سه‌رپه‌رشتى "ناوچه‌ى ئارام" بكات
ئێمه خۆمان له‌وێ ده‌بين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، ناكرێت ئه‌نقه‌ره رێگه به هيچ كه‌سێك بدات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسيارێتیى سه‌رپه‌رشتیكردنى "ناوچه‌ى ئارام" له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا، بگرێته ده‌ست.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "ئێن تى ڤى"ى توركى، ئه‌ردۆغان گوتيشى: "ئێمه خۆمان له‌وێ ده‌بين".
هه‌روه‌ها گوتى: "گه‌لى سووريا متمانه‌ى به توركيا هه‌يه، هۆز و عه‌شيره‌ته‌كانى ناوچه‌كه به‌رده‌وام داوا ده‌كه‌ن، ناوچه‌ى منبج له تيرۆريستان پاك بكرێته‌وه".
سه‌رۆكى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "ئامانجى ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌يه، ده‌سته‌به‌رى چوونه ده‌ره‌وه‌ى رێكخراوى په‌كه‌كه له منبج بكرێت و واشنتن سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك له ده‌ست چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه، پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى بێت".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر