ئه‌ردۆغان ره‌خنه له ئه‌وڕوپاييه‌كان و هاوكاريكردنى سيسى ده‌گرێت
ئه‌وڕوپاييه‌كان داوا له ئێمه ده‌كه‌ن سزاى له سێداره‌دان هه‌ڵبوه‌شێنينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، ئه‌وڕوپاييه‌كان داوا له ئێمه ده‌كه‌ن، سزاى له سێداره‌دان هه‌ڵبوه‌شێنينه‌وه، به‌ڵام له هاوكاريكردنى سه‌رۆكى ميسر، عه‌بدولفه‌تاح سيسى به‌رده‌وامن، كه له له‌سێداره‌دانى نه‌ياره‌كانى به‌رده‌وامه.
ئه‌ردۆغان، گوتيشى: "سه‌رۆكه ئه‌وڕوپاييه‌كان به ئێمه ده‌ڵێن، نابێت دووباره كار به ياساى له‌سێداره‌دان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام خۆيان ده‌چن وێنه له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌گرن، كه 42 هاووڵاتیى وڵاته‌كه‌ى له‌سێداره داوه".
ئه‌ردۆغان گوتيشى: "ناكرێت ئه‌وه قبوڵ بكرێت".
سه‌رۆكى توركيا ره‌خنه‌شى له وڵاتانى ئه‌وڕوپا گرت و به‌وه تۆمه‌تبارى كردن، كه ئاسته‌نگ له به‌رده‌م پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى توركيا له يه‌كێتیى ئه‌وڕوپا درووست ده‌كه‌ن و گوتيشى: "ئه‌وه وايكردووه، توركيا رێگه‌ى خۆى بگرێته به‌ر".
توركيا له 1999ه‌وه پاڵێوراوه بۆ وه‌رگيرانى له يه‌كێتیى ئه‌وڕوپا، به‌ڵام له نوێترين هه‌ڵوێستى ئه‌وڕوپادا، په‌رله‌مانى يه‌كێتیى ئه‌وڕوپا بڕياريدا دانوستانه‌كان بۆ وه‌رگرتنى توركيا "سڕ بكرێن".
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، له "شه‌ره‌م شێخ"ى ميسر، يه‌كه‌م كۆنگره‌ى هاوبه‌شى عه‌ره‌بى و ئه‌وڕوپايى به‌ڕێوه‌چوو.
له په‌راوێزى كۆنگره‌كه‌دا، عه‌بدولفه‌تاح سيسى، رايگه‌ياند، داوا له ئه‌وڕوپاييه‌كان ده‌كه‌ين، به‌هاكانى خۆيان به‌سه‌ر ئێمه‌دا نه‌سه‌پێنن. ئێمه خاوه‌ن مرۆڤايه‌تى و به‌ها و ره‌وشتى خۆمانين. ئه‌گه‌ر سزاى له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ نه‌كه‌ين، وڵاته‌كه‌مان وێران ده‌بێت. كه‌سوكارى قوربانييه‌كان داواى خوێن ده‌كه‌نه‌وه. له ئه‌وڕوپا خۆشگوزه‌رانى هه‌يه. به‌ڵام لاى ئێمه هێشتا ئه‌ركى سه‌ره‌كيمان ئه‌وه‌يه وڵاته‌كه‌مان له‌ناو نه‌چێت و نه‌بێته وێرانه".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ى عه‌بدولفه‌تاح سيسيدا، رۆژنامه‌نووسانى ئاماده‌بوو، چه‌پڵه‌يان بۆ لێدا. له به‌رامبه‌ريشدا دۆناڵد توسك، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وڕوپا رايگه‌ياند، "ئه‌م ديارده‌ى چه‌پڵه‌كوتانه زۆر ئه‌سته‌مه له ئه‌وڕوپا رووبدات"، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ بوونى جياوازیى كولتوورى.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر