رێگه‌يه‌كى نوێ بۆ هه‌نارده‌كردنى مادده‌ى هۆشبه‌ر بۆ ئه‌وڕوپا دۆزراوه‌ته‌وه
پێشتر چه‌ند رێگه‌يه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ ئه‌وڕوپا هه‌بوون
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زا و ئه‌كاديمى رووسى، نيكوڵاى بلۆتنيكۆڤ، رايگه‌ياند، رێگه‌يه‌كى نوێ بۆ هه‌نارده‌كردنى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ ئه‌وڕوپا دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى زانياریى زانستى شيكارى له په‌يمانگه‌ى توێژينه‌وه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى، سه‌ر به ئه‌كاديمياى زانسته‌كانى رووسيا، نيكوڵاى بلۆتنيكۆڤ، گوتى: "پێشتر چه‌ند رێگه‌يه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ ئه‌وڕوپا هه‌بوون".
سه‌باره‌ت به‌و رێگايانه گوتى: "رێگه‌ى كلاسيكى، رێگه‌ى باڵكانه، رێگه‌ى باكوور، كه به وڵاتانى ئاسياى ناوه‌ڕاست و رووسيادا تێپه‌ڕ ده‌بێت. رێگه‌ى باشووريش، كه به پاكستان و هيندستاندا تێده‌په‌ڕێت. به‌ڵام ئێستا رێگه‌يه‌كى نوێ دۆزراوه‌ته‌وه، كه ئه‌ويش به پاكستان و دواتر ئێران ده‌ست پێده‌كات و له رێگه‌ى ده‌رياوه ره‌وانه‌ى كيشوه‌رى ئه‌فريقا ده‌كرێت و له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ى ئه‌وڕوپا ده‌كرێت، له رێى وشكانيشه‌وه، به كه‌ناراوه‌كانى ئه‌فريقادا بۆ وڵاتانى باشوورى ئه‌وڕوپا هه‌نارده ده‌كرێت".
ئه‌و شاره‌زا رووسييه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، "دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و رێگه‌يه دواى ئه‌وه دێت، كه له 2018دا 200 تۆن مادده‌ى هۆشبه‌ر له سنووره‌كانى ئێران ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه".
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر