سووتانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه میسر ده‌هه‌ژێنێ
ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان زیادی كرد
K24 - هه‌ولێر:
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی میسر رایگه‌یاند: "ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی رووداوی سووتانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كه خۆی كێشاوه به شۆسته‌یه‌كی وێستگه‌كه‌دا بۆ سه‌رووی 25 كوژراو و 40 بریندار به‌رز بووه‌ته‌وه".
ده‌سته‌ی هێڵه ئاسنینه‌كانی میسر روونیكردووه‌ته‌وه كه "هۆكاری رووداوی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ره‌مسیس له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، به‌هۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژماره 2302 بووه‌و خۆی كێشاوه به كۆنكریتی شۆسته‌ی ژماره شه‌شی وێستگه‌كه‌دا".
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یان به دوور زانیوه كه رووداوی سووتانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌هۆی كرده‌ی تیرۆریستییه‌وه بێت، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی تانكی سووته‌مه‌نی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌ر شۆسته‌كه كه‌وتووه گڕی گرتووه.
لُطفك بنا يا كريم #محطه_مصر pic.twitter.com/8GjTETvHpV
— mohamed alarabi (@alarabi_mohamed) ٢٧ فبراير ٢٠١٩