رۆحانى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى زه‌ريفى ره‌تكرده‌وه
ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى باس له هۆكاره‌كانى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى زه‌ريف ده‌كه‌ن راست نيين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، رايگه‌ياند، حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريفى ره‌تكردۆته‌وه.
به‌هرام قاسمى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رايگه‌ياند، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى باس له هۆكاره‌كانى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى زه‌ريف ده‌كه‌ن، راست نين.
گوتيشى: خراپ به‌كارهێنانى سياسييانه‌ى بڕيارى زه‌ريف، له لايه‌ن هه‌ندێك ناوه‌نده‌وه، كارێكى ره‌تكراوه‌يه.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، شه‌وى رابردوو نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له پۆستى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران پێشكه‌ش كرد.