لەم رۆژانە بەغدا بودجەی ھەرێمی كوردستان دەنێرێت
"پەیوەندییەكانی ھەولێر و بەغدا لە ئاستێكی باش دان"
K24 - بهغدا:
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە كوردستان 24ى راگەیاند، پەیوەندیی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی چارسەركردنی كێشەكان و پرسی بودجە، ھەنگاوێكی باشی ناوە.
ئاشكراشی كرد، بڕیاره لەم رۆژانەدا، لەگەڵ تەواوبوونی كاری ھونەری و كارگێڕییەكان، حكوومەتی بەغدا بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان رەوانە بكات.
ئاماژهی بهوهش كرد، تا ئێستا هیچ یهكێك له پارێزگاكانی دیكهی عێراق، بهشه بودجهی بۆ رهوانه كراوه، ههر كاتێك هی ئهوان رهوانه كرا، بودجهی ههرێمی كوردستانیش دهنێردرێت.