بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دڵنیایی ده‌دات
هه‌ردوو لا پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
كاردۆ محەمەد، ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، جەخت دەكاتەوە كە ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان واژۆیان كردووە، وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، كاردۆ محه‌مه‌د دووپاتی كرده‌وه، "له‌گه‌ڵ هێزی براوه‌ی یه‌كه‌م رێككه‌وتنێكمان واژۆ كردووه و هه‌ردوو لامان پابه‌ندین به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه".
دڵنیایی خۆشی له‌وه راگه‌یاند، كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌دا نه‌كراوه، نه پارتی و نه بزووتنه‌وه‌كه‌یان له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا سڵ ناكه‌نه‌وه و گوتی: "ھەردوولا پابەندی رێككەوتنەكەین".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه‌شیان به‌رامبه‌ر به یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه‌ی گۆڕان جه‌ختی كرده‌وه، "یه‌كێتی هێزێكی سه‌ربه‌خۆیه و ئازاده له‌وه‌ی به گوێره‌ی قه‌ناعه‌تی خۆی، سه‌یری پرۆسه‌كه بكات و به‌شداریی تێدا بكات".
H.B
