بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك پێشنیازێكی نوێ ده‌كرێت
"ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت پێگەی کورد لە كه‌ركووك لاواز دەبێت"
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەکات، دانانی پارێزگاری کەرکووك بۆ کۆتایی ئەمساڵ دوا بخرێت، لە بەرامبەردا سکرتێری پارتی گەلی تورکمانی، پێی وایە پێش ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووك، بە ھیچ شێوەیەک ناتواندرێت پارێزگاری نوێ بۆ شارەکە دابندرێت.
بەشێک لە سەرکردکانی یەکێتی پێشنیاز دەکەن، دانانی پارێزگاری کەرکووك بۆ مانگی ١١ ی ئەمساڵ دوا بخرێت، کە ھاوکاتە لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ئەمەش نوێترین پێشنیازە، کە بۆ دانانی پارێزگاری ئەو شارە کراوە، له‌م باره‌یه‌وه جه‌مال شوكر, په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئەوان پێیان وایە ئەگەر ئەوە نەکرێت، یان پارتی و یەکێتی لە نێوان خۆیان رێك نەکەون، پێگەی کورد لە كه‌ركووك لاواز دەبێت".
له‌كاتێكیشدا پارتی داوا ده‌كات، به‌ر له دانانی پارێزگار دۆخی ئه‌و شاره ئاسایی بكرێته‌وه، لایەنەکانی شارەکەش جگە لە یەکێتی، ھەمان بۆچوونیان ھەیە، چونکە ئەوان وای دەبینن, ئەگەر دۆخی کەرکووك ئاسایی نەکرێتەوە و پێشمەرگە نەگەرێتەوە شارەکە، پێناچێ بەم دۆخەی ئێستا، نە پارێزگار دابندرێت و نە ھەڵبژاردنیش لە شارەکە بکرێت.
عیرفان کەرکووکلی، سکرتێری پارتی گەلی تورکمانی، جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان قوربانیی زۆری له پێناو ئارامی و ئاسایشی كه‌ركووك داوه، بۆیه خه‌ڵكی كه‌ركووك چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن".
كه‌ركووكلی گوتیشی: "هه‌ڵبژاردن شتێكی باشه، به‌ڵام ئایا به‌بێ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك، هه‌ڵبژاردن له‌و شاره سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه سه‌ركه‌وتوو نابێت".
دانانی پارێزگاری كه‌ركووك، گرێكوێره‌ی ئێستای نێوان پارتی و یەکێتییە، ھەر ئەو پرسەشە پارتی و یەکێتی لە رێککەوتن دوور خستۆتەوە، بە شێوەیەک گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانی پێک‌ھێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومەتی پەک خستووە.
H.B