كه‌لوپه‌ل و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش له كۆڕێ نمایش ده‌كرێن
مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی پشتیوانی یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له باره‌گای خۆی له كۆڕێ, مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ كه‌لوپه‌ل و مین و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه پووچهڵكراوهكانی داعش كرده‌وه.
له مۆزه‌خانه‌كه‌دا وێڕای مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، له بووكه‌ڵه‌ی بۆمب رێژكراوه‌وه، تا ده‌گاته په‌یكه‌ری داعشه خۆكوژه‌كانیش نمایشكراون، كه سه‌رجه‌میان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن، داعش چه‌ندین جۆر رێگه و شێوازی جیاوازی به‌كارهێناوه بۆ زیان گه‌یاندن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سڤیل.
رۆژگارێك بوو داعش له‌ژێر سێبه‌ری ئاڵا ره‌شه‌كه‌دا، تاوانی ئه‌نجامده‌دا و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ته‌واوی عێراق و كوردستان و جیهانیش ده‌كرد، به‌ڵام پێشمه‌رگه تێكیشكاند و كردییه به‌شێك له‌مێژوو، ئێستاش پاشماوه‌كانی داعش له مین و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی جیاواز، له لایه‌ن كه‌تیبه‌ی ئه‌ندازه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك، له مۆزه‌خانه‌یه‌كدا كۆكراونه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت: "هه‌وڵده‌ده‌ین مۆزه‌خانه‌كه له داهاتوودا فراوانتر بكه‌ین و هاووڵاتیانیش بتوانن سه‌ردانی بكه‌ن".
هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی نمایشكراون، پێشتر داعش له شه‌ڕ و رووبهرووبوونهوهكانیدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌كاریهێناون، هه‌ر له مین و بۆمبه چێندراوه‌كان، تا ده‌گاته داعشه خۆكوژه‌كان و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نه‌بوونه رێگر له سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه، تا ئهوكتهی توانیان له‌ته‌واوی خاكی كوردستان وه‌ده‌ریان بنێن و ئه‌فسانه‌ی داعش تێكبشكێنن.
ئ. م