كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی ھەور دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە ھەندێك ناوچە و كاتی جیادا لێزمە باران دەبێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت باران دەبێت تا كاتەكانی بەیانی و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و پەڵە ھەور، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری بەفربارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی