كهركووك.. هاوپەیمانان داعش بۆردوومان دەكەن
چەندین حەشارگە تەقێندرانەوە
K24 - ھەولێر
فڕۆكەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، چەندین حەشارگەی داعش لە دەوروبەری كەركووك بۆردوومان دەكەن. بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون.
چەند سەرچاوەیەكی سەربازیی عێراقی بڵاویانكردەوە، فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان، 4 ئامانجی چەكدارانی داعشیان لە باشوور و رۆژئاوای پارێزگای كەركووك بۆردوومان كرد، له ئهنجامدا چەندین حەشارگە تەقێنراونەتەوە و ژمارەیەك چەكداری رێكخراوەكەش كوژراون.
لەم ماوەیهی دواییدا، ھێزەكانی عێراق بە ھاوكاریی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان، چەندین پرۆسەی سەربازییان لە پارێزگاكانی، كەركووك، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار و نەینەوا دەستپێكردووە، لەكاتێكدا ھێزێكی زۆریش لە ھێڵی سنووریی لەگەڵ سووریا جێگیر كراوە.
لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر و كشانەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە لە كەركووك و بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكان، داعش لەو ناوچانە چالاك بۆتەوە و بۆ پاراستنی ناوچەكانیان، خەڵك داوا دەكەن ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە كەركووك و دەوروبەری.