خولی به‌هاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات
سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
سبەی پەرلەمانی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی خۆی‌و بۆ كردنەوەی خولی بەھارەی یەكەم، ده‌ست پێدەكات.
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كارنامەی كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی بڵاوكردۆتەوە، بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، كۆبوونەوەكە بە مەبەستی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م، له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌پێی حوكمی برگه‌ی (سێیه‌م) له ماده (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت.
18ی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان دەستەی سەرۆكایەتی ھەڵبژارد، لە كۆبوونەوەیەكی نا ئاساییشدا لیژنەی یاسایی پێكھێندرا، چاوەڕێش دەكرێت یەكەم كاری پەرلەمان، ھەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان بێت.