پرسی دەركردنی ھێزە بیانییەكان دەبرێتە ناو پەرلەمان
پێویسته پابه‌ند بێت و ناوه‌ڕۆكی یاساكه جێبه‌جێ بكات
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت "له ساتی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق، حكوومه‌ت ده‌بێت پابه‌ند بێت به جێبه‌جێكردنی".
حوسێن عوقابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند " ده‌بێ حكوومه‌ت پابه‌ند بێت به یاسا ده‌رچوێنراوه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ر كاتێك پڕۆژه یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كانیش له عێراق، له په‌رله‌مان ده‌نگی پێویستی هێنا و په‌سه‌ند كرا، ئه‌وا له‌سه‌ر حكوومه‌ت پێویسته پابه‌ند بێت و ناوه‌ڕۆكی یاساكه جێبه‌جێ بكات".
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه "پڕۆژه یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق، ده‌بێت حكوومه‌ت پێیه‌وه پابه‌ند بێت، نابێت خۆی لێ لابدات. په‌رله‌مان ناتوانێت رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت هه‌ندێ له رێككه‌وتنه‌كان هه‌موار بكاته‌وه".
ھ.م