دادگاییكردنی داعشه عێراقییه‌كان ده‌ست پێده‌كات
"هه‌سه‌ده راده‌ستی عێراقی كردنه‌وه و لێبووردنی گشتی و تایبه‌تیش نایانگرێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/2/2019، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی، كاتی دادگاییكردنی ئه‌و داعشانه‌ی راگه‌یاند، كه هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) راده‌ستی حكوومه‌تی عێراقی كردبوون.
رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه نوسیوویه‌تی "رێوشوێنه‌كانی دادگاییكردنی 382 ئه‌ندامی داعش به‌رده‌وامه، كه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرابوونه‌وه و له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ده‌ست به دادگاییكردنیان ده‌كرێت".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه گوتوویه‌تی: "به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و داعشانه له‌ناو خاكی عێراقدا تاوانیان ئه‌نجام داوه، به گوێره‌ی یاسا دادگایی ده‌كرێن و ئه‌و تاوانانه‌شی ئه‌نجامیان داوه‌و لێبووردنی گشتی و تایبه‌ت نایانگرێته‌وه".
پاش ئه‌وه‌ی ھێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له سووریا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعشی ده‌ستگیر كرد، به هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی وڵاتینامه‌ی عێراقی بوون، به دوو گرووپ راده‌ستی حكوومه‌تی عێراقی كردنه‌وه، جاری یه‌كه‌م 150 كه‌س و جاری دووه‌میش 232 كه‌س بوون.