زیاتر له 15 هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل له باغۆز رزگار كراون
زیاتر له 40 هه‌زاری دیكه‌ش له هه‌جین رزگار كراون
K24 - هه‌ولێر:
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی باغۆز له سووریا تا‌كو ئێستا، 15 هه‌زار هاووڵاتی له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه رزگار كراون.
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، رایده‌گه‌یه‌نێت، رزگاركردنی هاووڵاتییان له باغۆزی دواپێگه‌ی داعش له سووریا به‌رده‌وامه، له 9ى ئه‌م مانگه و رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی باغۆز، تا‌كو ئێستا, 15هه‌زار هاووڵاتی رزگار كراون.
به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده راشیده‌گه‌یه‌نێت، 40هه‌زار هاووڵاتیی دیكه‌ش له شارۆچكه‌ی هه‌جینی سه‌ر به پارێزگای دێرزوور رزگار كراون و له كه‌مپی هۆلێی سه‌ر به حه‌سه‌كه نیشته‌جێ كراون.
هه‌سه‌ده ئاشكراشی ده‌كات، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ئێستا له باغۆز ماون، چه‌كداری بیانین و خۆیان له‌ناو تونێله‌كان حه‌شار داوه.
پێشتریش زیاتر له 10 بارهه‌ڵگر ژن و منداڵی داعشه عێراقییه‌كان، له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كراونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك بیانیشیان له نێو دابووه.
ئێستا داعش له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه له چه‌ند سه‌د مه‌ترێك رووبه‌ر له باغۆز، كه هاسنووری عێراقه، گه‌مارۆ دراوه و رۆژ به رۆژ گه‌مارۆكه‌ی له‌سه‌ر توندتر ده‌بێت.
ئ. م