تره‌مپ و كیم به‌یه‌كه‌وه نان ده‌خۆن
"ئه‌و خواردنه‌ی له‌گه‌ڵ كیم خواردم زۆر خۆش بوو"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كه‌م رۆژی دووه‌م لوتكه‌یدا له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئوون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، به ئه‌رێنی باس له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور ده‌كات.
له زنجیره‌یه‌ك تویتدا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، كه هاوپێچی ژماره‌یه‌ك گرته‌ی ڤیدیۆیی كردوون، تره‌مپ ستایشی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژی دووه‌م لووتكه‌ی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌كات، كه له هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام به‌ڕێوه‌چوو و رایگه‌یاند، "سبه‌ی تاوتوێی پرسی زیاتر ده‌كه‌ین".
له یه‌كێك له تویته‌كانیدا، تره‌مپ ستایشی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی و ئه‌و خواردنه خۆشه ده‌كات، كه ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئوونو له پایته‌ختی ڤێتنام ئه‌نجامی داوه و خواردوویه‌تی.
هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌ر له ده‌ستپێكردنی لوتكهكهیان، تره‌مپ له تویتێكدا ره‌خنه‌ی له‌و راپۆرته چه‌واشه‌كارانه گرت، كه باس له نیازه‌كانی به‌رامبه‌ر به كۆریای باكوور ده‌كه‌ن و نووسیبووی: "ئه‌و و كیم، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه ده‌خه‌نه گه‌ڕ، كه به‌ره‌وپێشچوون له نێوانیان له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمیی پیۆنگ یانگ بێته ئاراوه، ئه‌وان ده‌توانن كۆریای باكوور بكه‌نه هێزێكی زه‌به‌لاحی ئابووریی جیهانی".
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، "له‌و پرسه‌دا هه‌ریه‌ك له چین، رووسیا، ژاپۆن و كۆریای باشوور، زۆر سوودمه‌ند ده‌بن".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆشكی سپی خشته‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی سبه‌ی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیمی راگه‌یاندووه، كه به گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه، سه‌ره‌تا له كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانیی سبه‌ی به كاتی گرینچ، تره‌مپ و كیم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو بۆ ماوه‌ی 45 خولهك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان و خوانێكی فه‌رمی به‌ڕێوه ده‌چێت.
وه‌ك بڕیاریشه، له كاتژمێر 7:05 خوله‌كیش به كاتی گرینچ، هه‌ردوو سه‌ركرده به‌شداریی له رێوڕه‌سمی واژۆكردنی رێككه‌وتنی هاوبه‌شدا ده‌كه‌ن، دواتر تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كارییه‌كانی لووتكه‌كه‌یان ده‌خاته روو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه بكرێت، كه له نێوان تره‌مپ و كیمدا واژۆ كراوه.
H.B